Telegram Info Kurdî
173 subscribers
106 photos
15 videos
176 links
لقی فەرمیی @tginfo

هەواڵی بێتا: @betainfoku
گرووپەکەمان: @tginfokuchat
پەیوەندیمان پێوە بکە: @infowritebot
加入频道
تەلەگرام ناجێگیرە

بەکارهێنەرانی تەلەگرام لە ئەوروپا (DC2) باس لە خاوبوونی کاتەکانی وەڵامدانەوەی ئەو مەسنجەرە دەکەن، میدیاکان ئارەزوویان نییە بۆ بارکران و پەیامە دەنگییەکان ناگەیندرێن.

نەخشە — DownDetector

#پەککەوتن
پەککەوتنی ئاماری تەلەگرام

بەڕێوەبەرانی گروپ و کەناڵەکان باس لە لۆدنەبوونی ئامارەکان دەکەن. لەبری گراف و داتا ئاساییەکان، بەرنامەکە پەیامی "ئامارەکان لۆد دەبەن" پیشان دەدات، بەڵام خودی داتاکان دەرناکەون تەنانەت دوای چاوەڕوانییەکی زۆریش. پێدەچێت کێشەکە بەربڵاو بێت.

#پەککەوتن
Telegram Info Kurdî
پەککەوتنی ئاماری تەلەگرام بەڕێوەبەرانی گروپ و کەناڵەکان باس لە لۆدنەبوونی ئامارەکان دەکەن. لەبری گراف و داتا ئاساییەکان، بەرنامەکە پەیامی "ئامارەکان لۆد دەبەن" پیشان دەدات، بەڵام خودی داتاکان دەرناکەون تەنانەت دوای چاوەڕوانییەکی زۆریش. پێدەچێت کێشەکە بەربڵاو…
ئاماری تەلەگرام هێشتا ناجێگیرە

شوێنکەوتووانمان ڕاپۆرت دەکەن ئامارەکان هێشتا خەوشدارن.

هەروەک چۆن لە ١٥ی تەمموزدا ڕاپۆرت کرابوو دیسان هەندێک کەس دەڵێن ئامارەکان بە هیچ شێوەیەک لۆد نابن هەڵبەت بۆ هەندێکی تر لۆد دەبن، بەڵام وەک ژمێرەری بەشداربووان، داتای نادروست پیشان دەدن.

#پەککەوتن
داتاسەنتەری تەلەگرام ناجێگیرە

هەندێک لە بەشداربووانمان ڕاپۆرتیان داوە کە DC2 لە دەستپێکی کاتژمێر 15:00 UTC زیاتر لە دوو کاتژمێرە ناجێگیر بووە. تێبینیان کردووە کە لۆدبوونی لێدوانەکان کاتی زیاتر دەخایەنێت. نیشاندەری “پەیوەستبوون...” زۆر پیشاندەدرێت، و کۆمەڵێک گرفتی دیکە.

پینگکردنی DC2 بەڕوونی دەبێتە هۆی زیادبوونی کاتی وەڵامدانەوە، و تەنانەت پاکەتگەلێک لەدەست دەچن.

#پەککەوتن
داتاسەنتەری تەلەگرام ناجێگیرە

بەکارهێنەرانی DC2 لە ئێستادا تووشی گرفت دەبن لە بەکارهێنانی تەلەگرام. دۆخ لەسەر "نوێ دەکرێتەوە..." گیری کردووە.

نیشانەکان: پیشاندانی نووسراوەی "پەیوەست دەبێت..." لە سەردێڕ و هەندی تر.


#پەککەوتن
Telegram Info Kurdî
داتاسەنتەری تەلەگرام ناجێگیرە بەکارهێنەرانی DC2 لە ئێستادا تووشی گرفت دەبن لە بەکارهێنانی تەلەگرام. دۆخ لەسەر "نوێ دەکرێتەوە..." گیری کردووە. نیشانەکان: پیشاندانی نووسراوەی "پەیوەست دەبێت..." لە سەردێڕ و هەندی تر. #پەککەوتن
گەڕایەوە بۆ جێگیری

تەلەگرام بۆ ماوەی نزیک ٤٠ خولەک ناجێگیر بوو، لە هەندێک کاتوشوێندا مەحاڵ بوو پەیام بنێردرێت و وەربگیرێت. بەڵام پێدەچێت ئێستا گرفتەکە چارەسەر کرابێت.

#پەککەوتن
بۆت و ماڵپەڕەکانی تەلەگرام پەکیان کەوت

ئەمڕۆ بۆ ماوەیەکی کاتی چەند بۆت و کەرتی ماڵپەڕەکانی telegram.org , telegra.ph و هەندی دیکەش لە تەلەگرام لەکارکردن وەستان.

لە ئێستادا کارایی ماڵپەڕ و بۆتەکان بەشێکی گەڕاوەتەوە.

#پەککەوتن
هاکەرەکان لە سودانەوە بەرپرسیارێتی شکستهێنانی ئەم بەرەبەیانییەی تەلەگرامیان گرتەئەستۆ

بەپێی هەواڵێکی دورۆڤ کۆد، هاککەرانی ئەنۆنیموس سودان بەرپرسیارێتی خۆیان لە داکەوتنی تەلەگرام لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا ڕاگەیاندووە.

دەرکەوت گروپی هاکەری ئەنۆنیموس سودان لە پشت ئەم شکستانەن. نوێنەرەکەیان پەیوەندی بە دورۆڤ کۆدەوە کرد و بەڵگەی قەناعەتبەخشی سەبارەت بە بەشداری ڕاستەوخۆی لە هێرشەکەی سەر مەسنجەرەکە خستەڕوو.

بی بی سی:
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەنۆنیموس سودان، هێرشەکەیان بۆ سەر تەلەگرام بەرپەرچدانەوەیەک بووە لە بەرامبەر کردەوەکانی ئیدارەی تەلەگرام کە بەبێ هیچ هۆکارێک کەناڵەکەیانی سڕیوەتەوە. لەکاتی سڕینەوەیدا ڕێژەی بەردەنگەکانی زیاتر لە ١٢٠ هەزار بەکارهێنەر بووە. لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دورۆڤ کۆد، نوێنەری گروپەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستاوە سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشی DDoS داهاتوو بۆ سەر تەلەگرام.
شایەنی باسە لەئەنجامی شکستهێنانی تەلەگرام خۆی و داتای کەسیی بەکارهێنەرانی مەسنجەری نەپێکراوە واتە کاریگەر نەبووە. تەنها هێرشێکی DDoS ئەنجام درا، کە بۆ ماوەیەکی کاتی باری زۆری لەسەر ڕاژەکارەکانی تەلەگرام دانا و بووە هۆی کێشەی کاتیی Bot API.
پێشتر ئەنۆنیموس سودان هێرشێکی DDoSی کردە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی X (تویتەری جاران) و هەوڵیدا گوشار بخاتە سەر ئیلۆن ماسک بۆ ئەوەی ناچاری بکات خزمەتگوزاری ستارلینک لە وڵاتەکەیدا وەگەڕبخات.

#پەککەوتن
شکستهێنانی ئاماری تەلەگرام

بەڕێوەبەرانی چات و کەناڵەکان ڕاپۆرت دەکەن کە ئامارەکان بار نابن. لەبری گراف و داتا ئاساییەکان، بەرنامەکە پەیامی "ئامارەکان باردەکرێن" پیشان دەدات، بەڵام داتاکە خۆی دەرناکەوێت تەنانەت دوای چاوەڕوانییەکی زۆریش. بێگومان کێشەکە ڕووبەرێکی قەبەی داگرتووە

لەبەر ئەوە ڕەنگە زانیاری لەسەر ژمارەی بەکارهێنەرانی پریمیوم، هەروەها پێڕستی ڕاستەقینەی کەسانێک کە دەنگیان بە کەناڵەکە داوە، بەردەست نەبێت.

#پەککەوتن
گرفتەکانی دابەزاندنی میدیا لە DC2

بەکارهێنەرانمان ڕاپۆرت دەکەن کە DC2 لە ئێستادا تووشی گرفت بووە کە پەیوەندی بە دابەزاندنی میدیاوە هەیە، بەوهۆیەوە گرفتەکانی سەر ڕاژەکارەوە خێرایی دابەزاندن بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بوویەوە.

نوێکراوەتەوە لە 03/23/2024 09:54 UTC
لە ٢٣ی ئاداردا DC2 بە باشی کاردەکات.

#پەککەوتن