Telegram Info Kurdî
175 subscribers
106 photos
15 videos
176 links
لقی فەرمیی @tginfo

هەواڵی بێتا: @betainfoku
گرووپەکەمان: @tginfokuchat
پەیوەندیمان پێوە بکە: @infowritebot
加入频道
تەلەگرام لە عێراق قەدەغە کرا

وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆکاری پەیوەندیدار بە "ئاسایشی نیشتمانی"، دەستڕاگەیشتن بە تەلەگرام قەدەغە دەکەن.

لە بەیاننامەکەدا وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت هەوڵیداوە چەندین جار پەیوەندی بە تەلەگرامەوە بکات بۆ دامەزراندنی هاوکاری لە دەوری ڕێگری لە دزەپێکردنی زانیاری هەستیاری هاووڵاتیانی عێراق، بەڵام مەسنجەرەکە قەت وەڵامی نەداوەتەوە.

وەزارەتی پەیوەندییەکان ڕێزگرتن لە مافەکانی هاووڵاتیان بۆ ئازادی ڕادەربڕین و پەیوەندیسازی بەبێ سازش لەسەر ئاسایشی دەوڵەت و دامەزراوەکانی دووپات دەکاتەوە، هەروەها متمانەی خۆی بە تێگەیشتنی هاووڵاتیان بۆ ئەم ڕێوشوێنە [قەدەغەکردنی تەلەگرام] دەردەبڕێت. — وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق

لەو ناوچانەی عێراق کە تەلەگرام قەدەغە کراوە، تەلەگرام لەچاو بەرهەمەکانی مێتا (واتسئەپ، مەسنجەر، ئینستاگرام دایرێکت) ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە. هێشتا نوێنەرانی دەوڵەتی عێراق بەبێ گوێدانە قەدەغەکردنە هەواڵ لە تەلەگرام بڵاودەکەنەوە. هەندێکیان پێشتر کۆچکردنیان بۆ پلاتفۆرمە بەدیلەکان ڕاگەیاندووە.

بەکارهێنەرانی عێراق لە دوێنێوە کێشەی پەیوەستبوونیان ڕاگەیاندووە، هێشتا دەتوانن بە پرۆکسی و VPN لە قەدەغەکرانەکە دەرباز ببەن. هەروەها ژمارەی ڕاپۆرتەکان لە DownDetector سەبارەت بەم بابەتە لە زیادبووندایە.

ڕاپۆرتەکانی DownDetector نەک تەنها لە عێراقەوە، بەڵکوو لە وڵاتانی نزیکیشەوە چەکەرە دەکەن: لەوانە جۆرجیا و تورکیا. بەکارهێنەرانی تویتەر لە عێراق، جۆرجیا و تورکیاوە گرفتی پەیوەستبوون بە تەلەگرام ڕاپۆرت دەکەن. هێشتا هۆکاری گرفتەکانی جۆرجیا و تورکیا ڕوون نییە. لەوانەیە قەدەغەکردن لە وڵاتێکدا کاریگەری لەسەر وڵاتانی دیکە هەبووبێت بەهۆی ژێرخانی ئینتەرنێتی لێک وابەستە لەو وڵاتانی لە نزیک یەکتر هەڵکەوتوون — حاڵەتی لەم شێوە پێشتر ڕوویانداوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەدەغەکردنەکە، دزەپێکردنی زۆری داتاکانی هاووڵاتیانی عێراقە لە بنکەدراوەکانی حکومەتەوە کە لەو کاتەوە لەسەر تەلەگرام و پلاتفۆرمەکانی دیکە دابەشکرابوون. لەوانەیە حکومەت هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی دەستڕاگەیشتن بەو زانیارییە دزەپێکراوانە بدات، ڕێگری لە ڕەخنەکان بکات، یان فشار بخاتە سەر تەلەگرام بۆ دامەزراندنی هاوکاری.

#عێراق #قەدەغە
تەلەگرام لە هەرێمی کوردستان ئاسایی کار دەکات

پشتڕاست کراوەتەوە: مەتریکەکان پیشاندەدەن ئەم پلاتفۆرمەی پەیامکردن لە سەرانسەری بەشێکی زۆری #عێراق‌ دا سنووردار کراوە هەڵبەت بە لێدەرکردنی ئۆپەراتۆرەکانی هەرێمی خۆسەری کوردستان؛ ڕووداوەکە دوای فەرمانێکی وەزارەتی پەیوەندییەکان دێت لەسەر بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک زانیاری تایبەتی دزەپێکراو.

مەتریکەکانی NetBlocks لە کاتی ڕاستەقینەدا دەریدەخەن کە فرۆنت-ئێندەکان و باک-ئێندەکانی تەلەگرام لە کۆمپانیا دابینکارە پێشەنگەکانی زەین و ئێرسلینک دا سنوودارە. لەکاتێکدا خزمەتگوزارییەکە لە ئۆپەراتۆرە کوردییەکانی کوردستان نێت و کۆرەک تیلیکۆم بەردەستە.

#عێراق #قەدەغە
تەلەگرام لە هەرێمی کوردستان قەدەغە ناکرێت

بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە حکوومەتی هەرێم، قەدەغەکەی تەلەگرام کە لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵییەوە سەپێنراوە «زەحمەت»ـە هەرێمی کوردستان بگرێتەوە.

بەکارهێنەرانی تەلەگرام لە هەرێمی کوردستان لە سەرەتای بڕیارەکەشەوە هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست نەبووە لە کاتی بەکارهێنانی تەلەگرام.

#عێراق #قەدەغە
Telegram Info Kurdî
‍ تەلەگرام لە عێراق قەدەغە کرا وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، بە هۆکاری پەیوەندیدار بە "ئاسایشی نیشتمانی"، دەستڕاگەیشتن بە تەلەگرام قەدەغە دەکەن. لە بەیاننامەکەدا وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەت هەوڵیداوە چەندین جار پەیوەندی بە تەلەگرامەوە…
عێراق قەدەغەی تەلەگرام هەڵدەگرێت

لە ڕاگەیاندراوێکی ئەم دواییەدا، وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە سبەی ١٣ی ئابەوە قەدەغەی تەلەگرام هەڵدەگیرێت.

بڕیارەکە وەڵامدانەوەیەکە بۆ تەلەگرام لەسەر دامەزراندنی ڕێڕەوی پەیوەندیکردن و دەربڕینی ئامادەییان بۆ ئاشکراکردنی ئەو کەسانەی کە داتای هاووڵاتیانیان دزەپێکردووە. — وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق

هەندێک لە بەکارهێنەران تێبینیان کردووە کە تەلەگرام بەم تازەییانە دەستی بە کارکردن کردووەتەوە بەبێ بەکارهێنانی پرۆکسی. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چەندین کەناڵ و بۆتی گومانلێکراو قەدەغە کران.

نزیکەی هەفتەیەک لەمەوبەر، تەلەگرام لە عێراق قەدەغە کرا (بەدەر لە هەرێمی خۆسەری کوردستان)، مەسنجەرەکە تاوانبار کرا بەوەی کە ڕێڕەوێکە بۆ دابەشکردنی داتا دزەپێکراوەکانی هاووڵاتیان و داواکاریی حکومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی هاوکاری پشتگوێ دەخات.

#عێراق #قەدەغە
تەلەگرام لە سۆماڵ بلۆک کرا

حکومەتی سۆماڵ بڕیاری بلۆککردنی بەرنامەکانی تیکتۆک و تەلەگرام و هەروەها ماڵپەڕی گرەوکردنی ئۆنلاینی 1XBET داوە لە ناوخۆی وڵاتەکەی و ڕایگەیاندووە کە لەلایەن "تیرۆریستان"ەوە بۆ مەبەستی پڕوپاگەندە بەکاردەهێنرێن.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتەکە، ئەم سەکۆ لیستکراوانە لەلایەن "تیرۆریستان" و "گرووپەکانی پەرەپێدانی بێڕەوشتی" بەکاردەهێنرێن بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی توندوتیژ و هەروەها چەواشەکردنی خەڵک.

ئەم بڕیارە لە لێواری قۆناغی دووەمی هێرشی سەربازییە لە دژی ئیسلامییە توندڕەوەکان کە بە "ئەلشەباب" ناسراون، کە زیاتر لە ١٥ ساڵە ڕاپەڕینێکی خوێناوی دژ بە حکومەتی ناوەندی لە مۆگادیشۆ ئەنجام دەدەن.

وەزارەتی پەیوەندی و تەکنەلۆجیا لە بەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە دابینکەرانی ئینتەرنێتی ڕاسپاردووە تا ٢٤ی ئاب دەستڕاگەیشتن بەم سێ سەکۆیە ببڕن. ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگیرێتەبەر کە پابەندی ئەم مەرجە نین، هەڵبەت سروشتی ئەو مەرجە هێشتا دیاری نەکراوە.


#سۆماڵ #قەدەغە
دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری بەربەستکردنی مەسنجەری تەلەگرامی وەک ڕێکارێکی پێشگیرانە دەرکرد

ئەم بڕیارە دوای سکاڵای چەند ڕێکخراوێکی میدیایی هات لەسەر پلاتفۆرمەکە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ناوەڕۆکەکانی ئەوان باربکەن.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی دەرکرد، دوای ئەوەی چوار گروپی میدیایی سەرەکی وڵاتەکە - میدیاسێت، ئەی3میدیا، مۆڤیستار و ئێگێدا - گلەیی ئەوەیان کرد کە ئەپەکە بەبێ ڕەچاوکردنی مافی لەبەرگرتنەوە ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەرهەمهێنراوی ئەوان دەدات.

لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمەکە - کە چوارەم زۆر بەکارهێنراوترین خزمەتگوزاریی پەیامکردنە لە وڵاتەکەدا - ڕادەگیرێت، هەڵبەت لە هەندێک لە دابینکەرانی مۆبایل هەر لە شەممەوە ڕاگیراوە.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی
دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی هەڵپەسارد

ئەمڕۆ دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی لەو وڵاتەدا هەڵپەسارد، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ڕاپۆرتی پۆلیس دەکات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم قەدەغەکردنە کاتییە لەسەر بەکارهێنەران.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز پۆلیسی نیشتمانی ڕاسپارد کە ڕاپۆرتێک لەسەر "تایبەتمەندییەکانی تەلەگرام و هەروەها کاریگەرییەکانی ڕاگرتنی کاتی لەسەر بەکارهێنەران ئامادە بکەن".

وەک بیرخستنەوەیەک، فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرام لە ئیسپانیا لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئادار دەرچوو.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی