تایبەتمەندی نوێ بۆ کەناڵە بووستکراوەکان
پاڤێل دورۆڤ لێدوانێکی دا لەسەر نوێترین وەشانی مەسنجەرەکە، کە تێیدا سیستەمێکی نوێی بووستکردن لەلایەن بەشداربووانەوە بۆ کەناڵەکانی تەلەگرام دروستکراوە. لە پۆستەکەیدا وردەکاری هاوبەش کرد لەسەر ئەوەی کە کەناڵەکان چ بژاردەیەکی نوێ لەسایەی ئەم سیستەمەوە وەردەگرن.
کەواتە، لە داهاتوودا، بووستەکان هەندێک تایبەتمەندی دیکە بۆ کەناڵەکانی تەلەگرام دەکاتەوە، سەرەڕای ئەو شتانەی کە ئێستاکە هەیە بۆ بڵاوکردنەوەی ستۆری بەناوی کەناڵەکانەوە - بۆ نموونە، کاردانەوەی تایبەتمەند بە پۆستەکان، دۆخی ئیمۆجی و پاشبنەمای تایبەتمەند.
هەروەها تەلەگرام بڕیارە ڕێگەی زیادە بۆ کەناڵەکان زیاد بکات بۆ وەرگرتنی بووست. پاڤێل دورۆڤ تا ئێستا دیاری نەکردووە ئەم شێوازانە چین.
#بووستکردن

Telegram Info Kurdî
بووستکردنی کەناڵەکان بە تەلەگرام پریمیومی بەدیاری پێدراو
ئەو بەکارهێنەرانەی کە تەلەگرام پریمیومیان وەک دیاری وەرگرتووە ئێستا دەتوانن کەناڵە دڵخوازەکەیان بووست بکەن.
بەرلە نوێکردنەوەکە، ئەم تایبەتمەندییە پێویستی بە کڕینی بەشدارێتی بوو لەڕێگەی گووگڵ پلەی، ئەپ ستۆر، یان پریمیوم بۆتەوە.

Bot API نوێکرایەوە بۆ وەشانی 6.9
چی نوێیە:
• زیادکرانی ئیمتیازاتی بەڕێوەبەری نوێی
• زیادکرانی پارامێتەرەکانی
• زیادکرانی توانای دانانی هەر ڕەنگێکی سەرپەڕە بە بەکارهێنانی میتۆدی
• زیادکرانی کایەی
• زیادکرانی ئیڤێنتەکانی وێب ئەپی
• زیادکرانی کایەکانی
• زیادکرانی کایەکانی
بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی سەیری تەواوی لۆگی گۆڕانکارییەکان بکە.
#نوێکاری #BotAPI
چی نوێیە:
• زیادکرانی ئیمتیازاتی بەڕێوەبەری نوێی
can_post_stories
، can_edit_stories
و can_delete_stories
بۆ پۆلەکانی ChatMemberAdministrator و ChatAdministratorRights.• زیادکرانی پارامێتەرەکانی
can_post_stories
، can_edit_stories
و can_delete_stories
بۆ میتۆدی promoteChatMember. لە ئێستادا بۆتەکان بێجگە لە تەرخانکرانیان بۆ بەڕێوەبەرانی تر هیچ کەڵکێکیان بۆ ئەم ئیمتیازانە نییە.• زیادکرانی توانای دانانی هەر ڕەنگێکی سەرپەڕە بە بەکارهێنانی میتۆدی
setHeaderColor
.• زیادکرانی کایەی
CloudStorage
و میتۆدەکانی requestWriteAccess
، requestContact
بۆ پۆلی WebApp.• زیادکرانی ئیڤێنتەکانی وێب ئەپی
writeAccessRequested
، contactRequested
.• زیادکرانی کایەکانی
from_request
و from_attachment_menu
بۆ پۆلی WriteAccessAllowed.• زیادکرانی کایەکانی
added_to_attachment_menu
، allows_write_to_pm
بۆ پۆلی WebAppUser.بۆ وردەکاری زیاتر لەسەر ماڵپەڕی فەرمی سەیری تەواوی لۆگی گۆڕانکارییەکان بکە.
#نوێکاری #BotAPI
پێشبڕکێی دروستکردنی مینی ئەپ لە تەلەگرامدا
تەلەگرام پێشبڕکێیەکی نوێ وەگەڕ دەخات بۆ دروستکردنی مینی ئەپ (ناوێکی نوێ بۆ وێب بۆتەکان) هاوشێوەی سامپڵە پێشکەشکراوەکان - @DurgerKingBot و @wallet.
ئەرکی پێشبڕکێیەکە:
پێویستە هەر مینی ئەپێکی بەسوود بۆ تەلەگرام دروست بکەیت و کۆدی ڕاژەخواز (کلایەنت) و ڕاژەکارەکەی لە گیتهەب بڵاو بکەیتەوە. ئەپێکی لەم چەشنە دەبێت سادە و کارا بێت، بەڵام لانیکەم یەک نموونەی تەواو کارای مینی ئەپ لەخۆبگرێت.
هەموو پێداویستییەکان بۆ بەشداربووان، پێوەرەکانی هەڵسەنگاندنی بەرهەمە ڕادەستکراوەکان، هەروەها زانیاری سەبارەت بە پەسەندکردنی داواکاری لە کەناڵی @contest دا فەراهەم کراوە.
سندووقی خەڵات: 50 هەزار دۆلار.
دوا وادەی ڕادەستکردن: کاتژمێر 23:59 لە 9ی تشرینی یەکەم بەکاتی دوبەی (UTC+4).
شایستە بۆ بەشداریکردن: هەمووان.
ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان: 31ی تشرینی یەکەمی 2023
#پێشبڕکێ

ژمارەی بووستەکان بۆ بەدەستهێنانی ئاستی نوێ لە کەناڵەکاندا کەمکراوەتەوە
ئێستا بۆ بەدەستهێنانی ئاستی دواتر، کەناڵێک یەکسان بە 0.1% (1/1000 بەش) لە کۆی گشتی بەشداربووەکانی، پێویستی بە بووست هەیە.
با بیرتان بخەینەوە کە پێشتر پێویستی بە 0.4% (1/250) لە کۆی گشتی بەشداربووەکان هەبوو.
#بووستکردن #ستۆری

Telegram WebK نوێکرایەوە بۆ وەشانی 1.9.6
👏 چی نوێیە:
• هەموو کارکردەکانی پەیوەست بە ستۆری لەبەردەستی بەکارهێنەراندایە، زۆر شت دواتر دێن، وەک ستۆری بۆ کەناڵەکان و ستیکەری کاردانەوە.
• ئێستا بەڕێوەبەرانی گروپ و کەناڵەکان دەتوانن بە تەواوەتی کۆمەڵگاکانیان بەڕێوەببەن. کەرتی “ئامار” و “کردەوەکانی ئەم دواییە” دواتر زیاد دەکرێن.
• پانێڵی کاردانەوە بە تەواوی دیزاین کراوەتەوە. ئێستا ئاسانترە کاردانەوەیەک لە پاکێجی ئیمۆجی تایبەتمەند هەڵبژێریت!
• زیادکرانی پشتگیری بۆ مینی ئەپەکان.
• دەیان باگ چاک کراون.
https://web.telegram.org/k/
#WebK #نوێکاری

شکستهێنانی ئاماری تەلەگرام
بەڕێوەبەرانی چات و کەناڵەکان ڕاپۆرت دەکەن کە ئامارەکان بار نابن. لەبری گراف و داتا ئاساییەکان، بەرنامەکە پەیامی "ئامارەکان باردەکرێن" پیشان دەدات، بەڵام داتاکە خۆی دەرناکەوێت تەنانەت دوای چاوەڕوانییەکی زۆریش. بێگومان کێشەکە ڕووبەرێکی قەبەی داگرتووە
لەبەر ئەوە ڕەنگە زانیاری لەسەر ژمارەی بەکارهێنەرانی پریمیوم، هەروەها پێڕستی ڕاستەقینەی کەسانێک کە دەنگیان بە کەناڵەکە داوە، بەردەست نەبێت.
#پەککەوتن

وریابە ئەگەر داوایان لێکردی زانیاریی هەژمارەکەت بگۆڕیت
ئەگەر پێشنیاریان کرد ڕێکخستنەکانی هەژمارەکەت بگۆڕیت، لەوانە بایۆ، ناو، یان وێنەی پڕۆفایل، لە بەرامبەر بە تێچووی بەشدارێتی پریمیوم، دەستبەجێ ڕەتی بکەرەوە.
تەلەگرام بەردەوامە لە سڕینەوەی بەپەلەی ئەو هەژمارانەی هەوڵدەدەن هاوشێوەی هەژماری فەرمی دەرکەون — بۆ نموونە، ئەگەر هەژمارێک لۆگۆی تەلەگرامی وەک وێنەی پڕۆفایلی خۆی هەبێت، یان ژمارە تەلەفۆنی هەژماری پشتگیری لە بایۆکەیدا دانبێت، لەوانەیە بسڕدرێتەوە.
ژمارەی ڕاپۆرتەکان سەبارەت بەم مەسەلە زیادیکردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا، تەلەگرام ئەو هەژمارانەی سڕیوەتەوە کە ناو یان ناوی بەکارهێنەریان بریتی بووە لە دەستەواژەی “پەیامی پاشەکەوتکراو” یان “تەلەگرام”.
نوێکراوە لە: کاتژمێر ١٧:١٥ بەکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
تەلەگرام ئەو هەژمارە سڕدراوانە دەگەڕێنێتەوە کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە تووش بوون.

This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
داوای لێبوردنتان لێ دەکەین ماوەیەک نەمانتوانی بە ڕادەی پێویست بایەخ بە کەناڵەکە بدەین.🙏
باشتر دەست پێدەکەینەوە...
#تەلەگرام_ئینفۆ_کوردی
باشتر دەست پێدەکەینەوە...
#تەلەگرام_ئینفۆ_کوردی
چۆنیەتی لەکارخستنی بزێوی بەتۆزبوونی سڕینەوە
تەلەگرامی ئەندرۆید و ئایۆئێس لەکاتی سڕینەوەی پەیامەکان بزێوێکی نوێیان پێیە کە پێی دەوترێت ئیفێکتی سناپ تانۆس.
بەکارهێنەرانێک دەخوازن ئەوە ناکارا بکەن بەڵام نازانن چۆن ئەوە بکەن.
ئەندرۆید:
لە تەلەگرامی ئەندرۆیددا، دەتوانرێت ئەو بزێوە ناکارا بکرێت لەڕێی ڕێکخستنەکان › پاشەکەوتی وزە › بزێوەکانی چاتەکان › سڕینەوە بە ئیفێکتی بەتۆزبوون
ئایۆئێس:
بەداخەوە، لە بەرنامەی ئایۆئێسدا هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ ناکاراکردنی ئەم بزێوە.
#پرسیارەباوەکان

باشترین و خراپترین تایبەتمەندیەکانی تەلەگرام لە ساڵی 2023
هاوڕێیان! ئەمڕۆ ڕاپرسییە نەریتەکانمان ئەنجام دەدەین بۆ باشترین و خراپترین تایبەتمەندییەکانی تەلەگرامی ساڵی 2023
ساڵی ڕابردوو بەرنامەکە بە چەندین تایبەتمەندی نوێکرایەوە بۆ هەردوو جۆری بەکارهێنەران ئاسایی و بەشداربووانی تەلەگرامی پریمیوم. ئێستاکە دەتوانرێت ستۆری بڵاو بکرێتەوە، ڕەنگی کەسی بۆ خۆت و کەناڵەکانت هەڵبژێریت، کەناڵە هاوشێوەکان پیشاندەدرێن و زۆر شتی تر.
تکایە تێبینی بکەن: لە هەر ڕاپرسییەکدا چەندین هەڵبژاردە بەردەستە. تکایە بە بیرکردنەوە دەنگ بدەن و لە هەر ڕاپرسییەکدا لە سێ بژاردە زیاتر هەڵنەبژێرن. سوپاس!
ڕاپرسیی لەئارادابوو:
• باشترین نوێگەری
• خراپترین نوێگەری
#ڕاپرسی

باشترین نوێگەریی تەلەگرام لە ساڵی 2023 بریتییە لە:
Anonymous Poll
0%
دۆخی پاشەکەوتی وزە
50%
وەرگێڕانی دەستبەجێ
7%
لیستی ئەو ئەندامانەی هەستاون بە خوێندنەوە/کاردانەوەدانان لەسەر پەیامێک لەگەڵ تۆماربوونی کاتەکەی
0%
هەڵبژاردنی پاشبنەما بۆ چاتە تایبەتییەکان
64%
ستۆریکردن
14%
ڕیپلای باشترکراو و فۆرماتینگی نوێ بۆ دەقەکان
0%
دانانی ڕەنگی کەسیی بەکارھێنەری (بۆ ڕیپلای، سنیپێتی بەستەرەکان، چێوەی پرۆفایلەکان)
36%
تیروپشک بۆ بەخشینی تەلەگرام پریمیوم
71%
پێشنیارکردنی کەناڵە هاوشێوەکان
14%
دانانی ئیمۆجی تایبەتمەند وەک کاردانەوە لە کەناڵەکان
خراپترین نوێگەریی تەلەگرام لە ساڵی 2023 دا بریتییە لە:
Anonymous Poll
13%
لیستی ئەو ئەندامانەی هەستاون بە خوێندنەوە/کاردانەوەدانان لەسەر پەیامێک لەگەڵ تۆماربوونی کاتەکەی
0%
چات فۆلدەرکان
0%
هەڵبژاردنی پاشبنەما بۆ چاتە تایبەتییەکان
25%
ستۆریکردن
44%
دۆخی دزیکارانە (بەدزیەوە سەیرکردن) بۆ ستۆری
31%
سیستەمی بووستکردنی کەناڵەکان
13%
میدیای لەکلیکنەهاتوو لەسەر پێشاندانی پێشەکی بەستەرەکان
19%
بێتوانایی لە چوون بۆ ئەو پەیامەی وەک ڕیپلایەک کە لەژێر وەڵامدانەوەدایە لەڕێی کلیککردن
6%
دانانی ڕەنگی کەسی بەکارھێنەری (بۆ ڕیپڵای، سنیپێتی بەستەرەکان، چێوەی پرۆفایلەکان)
13%
توانایی دانانی پاشبنەما بۆ کەناڵ کە ئەوە بۆ هەموو بەشداربووان بینراوە
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی ڤیدیۆیی خۆ-لەناوبەر و وچاندان لەکاتی تۆمارکردندا
لە نوێکاریی داهاتووی تەلەگرامدا دەکرێت پەیامی ڤیدیۆیی (ڤیدیۆی بازنەیی) بنێردرێت کە تەنها یەکجار بتوانرێت سەیر بکرێت. پێشتر، تایبەتمەندییەکی هاوشێوە بۆ پەیامە دەنگییەکان ناسێندرابوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، بژاردەیەک بۆ وچانپێدانی تۆمارکردنی پەیامی دەنگی و پێدەچێت بۆ ڤیدیۆییش دەناسێندرێت.
لە نوێکاریی داهاتووی تەلەگرامدا دەکرێت پەیامی ڤیدیۆیی (ڤیدیۆی بازنەیی) بنێردرێت کە تەنها یەکجار بتوانرێت سەیر بکرێت. پێشتر، تایبەتمەندییەکی هاوشێوە بۆ پەیامە دەنگییەکان ناسێندرابوو.
لەگەڵ ئەوەشدا، بژاردەیەک بۆ وچانپێدانی تۆمارکردنی پەیامی دەنگی و پێدەچێت بۆ ڤیدیۆییش دەناسێندرێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەلەگرامی ئەندرۆید نوێکرایەوە بۆ وەشانی 10.6.4
لەم وەشانەیدا گەشەپێدەران دەستڕاگەیشتنیان بە گەڕانی چات ئاسانتر کردووە. ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن پەنجە بخەنە سەر سەرپەڕەی (هێدەر) چاتەکە و ڕایبگرن بۆ ئەوەی خانەی داخڵکردن دەربکەوێت.
بەرلەمە توانای کردنەوەی گەڕان بە شێوازی خێرا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی تەلەگرامی ئایۆئێس بەردەست بوو.
جگە لەوەش هەندێک باگ لە وەشانی نوێدا چارەسەر کراون.
#نوێکاری #ئەندرۆید

تەلەگرام ئیکس نوێکرایەوە بۆ وەشانی 0.26.3.1674
چی نوێیە:
• ڕێکخستنی قەبارەی میدیا و شوێنی پێشبینینی بەستەر. هەڵبژاردنی پێشبینینی دڵخواز ئەگەر دەقێکی فرەبەستەر بێت.
• تایبەتمەندکردنی پیشاندانی وێنەی پڕۆفایل لەکاتی کاردانەوەداناندا.
• پیشاندانی کاردانەوەی دوا پەیام لە لیستی چاتەکاندا.
• زیادکرانی ڕێکخستنی نوێ تایبەت بە پیشاندانی "ستیکەر و ئیمۆجی".
• پیشاندانی ئیمۆجی گەورە ئەگەر پەیامەکە لەوەی تێدابێت.
• وێنەی بزێوی پڕۆفایلی کەسەکان لەناو پەیامەکان.
• دەنگدان لە ڕاپرسی و وەڵامدانەوەی پەیامەکان بەناوی کەناڵەوە.
• بەڕێوەبردنی ڕێکخستنەکانی ئەرشیڤ.
• هەڵبژاردن و ئێدتکردنی وێنەی پڕۆفایل لە بەرنامەکەدا.
• نوێکاریی ڕێزۆلوشنی شاشە بۆ بەکارهێنەران.
• پیشاندانی کاتپێو لەو گروپانەدا کە دۆخی خاو کارا کراوە.
• ناردنی جۆرەکانی میدیای ڕێگەپێدراو لەو چاتانەدا کە پەیامناردن ڕێگەپێدراو نییە.
• ژمێرەری پەیامی نەخوێندراو لە تابی چاتەکاندا.
• ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزیی وێنەی پڕۆفایلی گشتی، بایۆ و زیادکردن بۆ کەناڵەکان/گرووپەکان.
• چاکسازی ئاگادارکەرەوەکان.
• دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی دەستەئیمۆجییە تایبەتمەندەکان.
• پانێڵی هەڵبژاردنی کاردانەوەی پەیامە تەواو شاشەکان.
دایبەزێنە لە گووگڵ پلەی، یان لە کەناڵی فەرمی @tgx_log.
#ئەندرۆید #تەلەگرام_ئیکس #نوێکاری

تەلەگرام ئێکس لەناو ئەپگالەری
ئێستا تەلەگرام ئێکس لە ئەپستۆری هواویش بەردەستە. بەرلەمە ئەم ڕاژەخوازە (کلایەنت) لە ئەپگالەری زیاد کرابوو، بەڵام تەنها لەم دواییانەدا پشتگیری بۆ خزمەتگوزارییەکانی هواوی وەرگرت، کە ڕێگەت پێ دەدات بەبێ خزمەتگوزاری مۆبایلی گووگڵ، ئاگادارکەرەوە لەسەر ئامێرەکان بەکار بهێنیت.
دەتوانن لێرەوە ئەپەکە لە ئەپگالەرییەوە دابەزێنن.
#تەلەگرام_ئێکس #ئەندرۆید

پشتگیریکردنی خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانینی تەلەگرام ئێکس
ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس دەتوانێت خشتەکان لە وتارەکاندا پیشان بدات. پێشتر نەتدەتوانی تروکەڕوانین (Instant view) لە ڕاژەخوازەکەدا (کلایەنتەکەدا) بکەیتەوە ئەگەر وتارێک خشتەی تێدابێت.
تروکەڕوانین ڕێگەت پێدەدات وتارەکان لەناو تەلەگرام ببینیت بەبێ ئەوەی بچیتەناو ماڵپەڕەکە.

پشتگیریکردن لە پێبەخشین لە تەلەگرام ئێکس
ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس پەیامەکانی سەبارەت بە دەستپێکردنی بەخشینی تەلەگرام پریمیوم پیشان دەدات.
پەیامی پێبەخشین بەرواری ڕاگەیاندنی براوەکان و ئەو کەناڵانەی کە پێویستە بەشداری ببیت و ژمارەی پێبەخشینەکان پیشان دەدات.
داگرتنی دوگمەی "زیاتر بزانە" زانیاری ورد لەبارەی پێبەخشین ئاشکرا دەکات.

تەلەگرام ئێکسی ئەندرۆید نوێکرایەوە بۆ بێتا وەشانی 0.26.4.1685
چی نوێیە:
• پیشاندانی کوۆتەکان لە پەیامەکاندا بەشەکی بەدی هاتووە.
• زیادکرانی پیشاندانی کاتپێو لەو چاتانەدا کە دۆخی خاو کارا کراوە.
• زیادکرانی پۆلێنبەندی نوێ لە ڕێکخستنەکانی مۆڵەتەکانی گروپدا.
• توانای سڕینەوەی هەژمارێک لە ئەپەکەدا بەبێ چوونەناو ماڵپەڕ.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ خزمەتگوزاری مۆبایلی هواوی بۆ ئەوەی ئاگادارکەرەوەکان لەسەر ئامێرەکانی هواوی بەبێ خزمەتگوزاری گووگڵ کاربکەن.
• چاکسازیی دۆخی پاشبنەما بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید 14.
• زیادکرانی پیشاندانی پەیامی خزمەتگوزاری سەبارەت بە دەستپێکی پێبەخشین.
• زیادکردنی پشتگیری خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانین (ئینگلیزی: Instant Views).
• زیادکرانی پشتگیری بۆ گۆڕینی بۆ گروپی پەخش.
• زیادکرانی تێبینینامەی ئامراز لەکاتی کرتەکردن لەسەر مۆڵەتە قفڵکراوەکان لە ڕێکخستنەکانی گروپدا.
• زیادکرانی ڕێکخستنەکانی مۆڵەت بۆ کۆڕەکان.
• زیادکران و باشترکرانی ناسینەوەی هاوشێوەساز.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ پرۆفایلە بزێوەکان لە سەرپەڕەی (هێدەر) چاتدا.
• چاکسازیی ئاگادارکەرەوەکان بۆ ئەندرۆید ئۆتۆ.
چاککردنەوەکان:
• چاککران و چارەسەرکردنی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی بە بزێوی ناکاراکراو.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی کۆتایی هاتنی پەیوەندی.
• چارەسەرکرانی تێبینینامەی ئامرازکانی کلیپبۆرد کە بەباشی لەسەر ئامێرەکانی MIUIی ئەندرۆید 13 کارناکات.
• چارەسەرکرانی گرفتی دەرکەوتنی ئیمۆجی و ستیکەری دووبارەبووەوە لە ئەنجامی گەڕانەکاندا بە پشتبەستن بە پێشنیارەکان.
• چاککرانی پیشاندانی هەندێک ئیمۆجی ناوەکی لە دۆخی بینینی بەس ئیمۆجیدا.
• چارسەرکرانی گرفتی لابردنی پرۆفایل لەچاو بەکارهێنەرانی بەربەستکراو دوای لادانیان لە بەربەستکراوی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە.
• چاککرانی پیشاندانی شاشەی پشتڕاستکردنەوە کاتێک پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغی چالاک کراوە.
• چاککرانی سەرپەڕەی بەجێماوە لەکاتی پێشبینینی یەکەم هەژمار.
• چاککرانی قفڵی ئاراستەگرتن لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی کامێرا لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی گرفتی مامەڵەکردن لەگەڵ کرداری نووشتانەوە لەسەر ئامێرە نووشتاوەکان.
دوای خۆتۆمارکردن لە بەرنامەی تاقیکاری، وەشانی بێتا لە کەناڵی فەرمیی @tgx_log یان لە گووگڵ پلەی دابەزێنە.
#ئەندرۆید #تەلەگرام_ئێکس #نوێکاری