پافێل دۆرڤ لە فڕۆکەخانەی فەڕەنسا دەستبەسەر کرا
بەپێی هەواڵەکانی کەناڵی ناوچەیی TF1 ، پافێل دۆرڤ لە فڕۆکەخانەی پاریس-لوبورژە دەستبەسەر کرا.
دەنگۆی ئەوە هەیە هۆکاری ئەو کارە ئەوە بێ پافێل دۆرڤ هاوکاری هێزە ئەمنیەکانی فەڕەنسای نەکردوە و ئەو وەک هاوبەشێک لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و تاوانە قورسەکان پێناسە بکرێ.
لە ئێستادا هەموو ئەو زانیاریانە لە سەرچاوەیەکی دیاریکراو بڵاو دەکرێنەوە، هەرکات زانیاریەکی زۆرتر لە سەرچاوە هەواڵیەکانی دیکە بێتە دەستمان، ئاگادارتان دەکەینەوە.
#arrest

August 24, 2024
August 25, 2024
فەرەنسا ماوەی ڕاگیرانی پاڤێل دورۆڤی درێژکردەوە
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆژنامەوانی AFPی فەرەنسی، بە فەرمانی دەسەڵاتدارانی دادوەریی فەرەنسا ماوەی ڕاگیرانی پافێل دورۆڤ کە لە فڕۆکەخانەیەکی پاریس دەستگیر کرابوو، درێژکرایەوە.
دەشێت ماوەی ڕاگیرانی بەرایی لە بۆ لێپرسینەوە تا 96 کاتژمێر بخایەنێت، دوای تەواوبوونی ئەم قۆناغە، دادوەرێک بڕیار دەدات ناوبراو ئازاد بکرێت یان تۆمەتی وەپاڵدراو گەڵاڵە بکرێت و لە گرتنگە بهێڵرێتەوە.
هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام لەمبارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "پاڤێل دورۆڤ هیچ شتێکی نەشاردووەتەوە و هیچ شتێکی شاراوەشی نییە، گەشتە بەردەوامەکانیشی بۆ ئەورووپا سەلمێنەری راستییەکەیە" هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە: "تەلەگرام، هەمیشە پابەندی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا لەنێویاندا یاسای خزمەتگوزاریی دیجیتاڵ بووە - ئەوە هەموارییەکە لە چوارچێوەی ستانداردەکانی پیشەسازیدا. دەشڵێت، بانگەشەیەکی گەمژانە و پڕوپووچە، چۆن دەکرێت خودی دامەزرێنەر و خاوەنی پلاتفۆرمەکە بە کەڵکاژووکردنی پلاتفۆرمەکەی خۆی تۆمەتبار بکرێت؟"
#دەستگیرکردن #دورۆڤ

August 26, 2024
پاڤێل دورۆڤ بە ئەنجامدانی ١٢ تاوان تۆمەتبار کرا
“نۆڤایا گازێتا ئەوروپا” دەستیڕاگەیشت بە بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەوانی دادوەری گشتی فەرەنسا کە تیشک دەخاتە سەر چەند لەو پێشێلکارییانەی کە بەسەر دورۆڤدا ساغ بوونەتەوە:
• دەستێکەڵی لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمی ئۆنلاین بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی لەلایەن گروپە ڕێکخراوەکانەوە.
• ڕەتکردنەوەی پێدانی زانیاری یان بەڵگەنامەی پێویست بۆ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بە دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا.
• دەستێکەڵی لە هەڵگرتنی پۆرنۆگرافیای منداڵان.
• دەستێکەڵی لە دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر.
• دەستێکەڵی لە تاوانە ئەلیکترۆنییەکان.
• دەستێکەڵی لە ساختەکارییەکانی گروپە ڕێکخراوە تاوانکارەکان.
ئاژانسێکی هەواڵی ڕووسی تاس (TASS)، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، لێکۆڵینەوەکان دژی پاڤێل دورۆڤ لە ٨ی تەمموزەوە دەستیپێکردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، ڕەنگە ئەو کارسازە تا ٢٨ی ئاب لە گرتنگەدا بمێنێتەوە.
ئیمانوێل ماکرۆن یەکەم کەس بوو لە تەواوی حکومەتی فەرەنسا کە بەیاننامەی فەرمی دەرکرد و جەختی لە سەربەخۆیی سیستەمی دادوەری کردەوە و دووپاتی کردەوە دەستگیرکردنی پاڤێل دورۆڤ کەیسێکی سیاسی نییە بەڵکوو بەگوێرەی چوارچێوەی یاساییە کە مافی هاووڵاتیان دەپارێزێت.
لە وەڵامی داخوازیی کۆمپانیای RIA Novosti، کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند چاودێری دۆخەکە دەکەن و ئامادەن هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان هێشتا زانیاری پێویستی لا نییە. پێشتر لە وەڵامی لێکۆڵینەوەیەکی ئاژانسی هەواڵی تاس، کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕەتیکردەوە هیچ لێدوانێک بدات: “ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی نیشتمانییە، ئێمە بەنیاز نین لێدوانی لەسەر بدەین، پێویستە بۆ ئەو بابەتە سەردانی دەسەڵاتدارانی فەرەنسا بکەن”.
#دەستگیرکردن #دورۆڤ
✨ نوێکردنەوە: 22:20 بەکاتی هەولێر
ئێمە ڕستەکانمان نوێکردەوە بۆ ئەوەی باشتر ئەو ڕاستییە دەرببڕین کە دورۆڤ هێشتا تاوانبار نەکراوە و سزای بۆ نەبڕاوەتەوە - وەک وتمان، داواکارانی گشتی ماوەیەکی سنوورداریان لە بەردەستدایە کە دەتوانن دورۆڤ لە دەسبەسەریدا بهێڵنەوە بۆ لێپرسینەوە لەگەڵیدا.

Новая газета Европа
В прокуратуре Парижа заявили, что Дуров подозревается в 12 преступлениях
Прокуратура Парижа подтвердила, что задержание основателя Telegram Павла Дурова связано с администрирование мессенджера. Об этом говорится в пресс-релизе ведомства, который получила «Новая-Европа».
August 26, 2024
ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژە بە چ چوارچێوەیەکی یاسایی دەکات؟
وەشانی کاملی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکە لە نووسینگەی داواکاری گشتی فەرەنسا بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکراوەتەوە.
بەڵگەنامەکە بە زمانی فەرەنسی نووسراوە و سەرنوسەرانی @tginfoku وەرگێڕێکیان بەکارهێناوە بۆ پێداچوونەوە.
بە شێوەیەکی فەرمی دۆسیەکە لە دژی کەسێکی نەناسراو دەستیپێکردووە، کە تا ڕادەیەکی زۆر تۆمەتبارە بە هاوبەشی لە پێشێلکاریی یاسایی جۆراوجۆردا.
حکومەتی فەرەنسا بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاڤێل دورۆڤ بەپێی چوارچێوەی یاسایی فەرەنسا دەستگیرکراوە. ئامانجی دەستگیرکردنەکە لێپرسینەوەیە.
تا ئێستا هیچ تۆمەتێک لە دژی هیچ کەسێکی دەستنیشانکراو تۆمار نەکراوە، چونکە دۆسیەکە هێشتا لە قۆناغی بەراییدایە. ئەگەر لێپێچینەوەکە زەمینەیەکی سەرومڕ فەراهم بکات، سەرنووسەرانی @tginfoku پێیان وایە پاڤێل دورۆڤ دەتوانێت لە شایەتحاڵییەوە بگۆڕێت بۆ گومانبار.
ئەگەر تا ٢٨ی ئاب تۆمەتی فەرمی لەسەر ئەو کارسازە تۆمار نەکرێت، ئەوا دەبێت لە دەستبەسەری ئازاد بکرێت.
جگە لەو تاوان یان پێشێلکارییانەی پێشتر باسمان کرد، بەڵگەنامە کاملەکە ئەم تۆمەتانەی خوارەوەشی تێدایە:
• سپیکردنەوەی پارە لەڕێی تاوان یان پێشێلکاریی وەک بەشێکی سەربە گرووپێکی ڕێکخراو
• پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی شایەنمەند و گونجاو بە مەبەستی مسۆگەرکردنی نهێنیپارێزییەکەی.
• دابینکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون.
• هاوردەکردنی کۆمەڵێک ئامرازی کریپتۆگرافی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە کە تەنیا بۆ سەلماندنی ڕەسەنایەتی یان پشکنینی دەسپاکی بەکارنەهێنراون