Telegram Info Kurdî
172 subscribers
106 photos
15 videos
176 links
لقی فەرمیی @tginfo

هەواڵی بێتا: @betainfoku
گرووپەکەمان: @tginfokuchat
پەیوەندیمان پێوە بکە: @infowritebot
加入频道
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
پەیامی ڤیدیۆیی خۆ-لەناوبەر و وچاندان لەکاتی تۆمارکردندا

لە نوێکاریی داهاتووی تەلەگرامدا دەکرێت پەیامی ڤیدیۆیی (ڤیدیۆی بازنەیی) بنێردرێت کە تەنها یەکجار بتوانرێت سەیر بکرێت. پێشتر، تایبەتمەندییەکی هاوشێوە بۆ پەیامە دەنگییەکان ناسێندرابوو.

لەگەڵ ئەوەشدا، بژاردەیەک بۆ وچانپێدانی تۆمارکردنی پەیامی دەنگی و پێدەچێت بۆ ڤیدیۆییش دەناسێندرێت.
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
تەلەگرامی ئەندرۆید نوێکرایەوە بۆ وەشانی 10.6.4

لەم وەشانەیدا گەشەپێدەران دەستڕاگەیشتنیان بە گەڕانی چات ئاسانتر کردووە. ئێستا بەکارهێنەران دەتوانن پەنجە بخەنە سەر سەرپەڕەی (هێدەر) چاتەکە و ڕایبگرن بۆ ئەوەی خانەی داخڵکردن دەربکەوێت.

بەرلەمە توانای کردنەوەی گەڕان بە شێوازی خێرا تەنها بۆ بەکارهێنەرانی تەلەگرامی ئایۆئێس بەردەست بوو.

جگە لەوەش هەندێک باگ لە وەشانی نوێدا چارەسەر کراون.

#نوێکاری #ئەندرۆید
تەلەگرام ئیکس نوێکرایەوە بۆ وەشانی 0.26.3.1674

چی نوێیە:
• ڕێکخستنی قەبارەی میدیا و شوێنی پێشبینینی بەستەر. هەڵبژاردنی پێشبینینی دڵخواز ئەگەر دەقێکی فرەبەستەر بێت.
• تایبەتمەندکردنی پیشاندانی وێنەی پڕۆفایل لەکاتی کاردانەوەداناندا.
• پیشاندانی کاردانەوەی دوا پەیام لە لیستی چاتەکاندا.
• زیادکرانی ڕێکخستنی نوێ تایبەت بە پیشاندانی "ستیکەر و ئیمۆجی".
• پیشاندانی ئیمۆجی گەورە ئەگەر پەیامەکە لەوەی تێدابێت.
• وێنەی بزێوی پڕۆفایلی کەسەکان لەناو پەیامەکان.
• دەنگدان لە ڕاپرسی و وەڵامدانەوەی پەیامەکان بەناوی کەناڵەوە.
• بەڕێوەبردنی ڕێکخستنەکانی ئەرشیڤ.
• هەڵبژاردن و ئێدتکردنی وێنەی پڕۆفایل لە بەرنامەکەدا.
• نوێکاریی ڕێزۆلوشنی شاشە بۆ بەکارهێنەران.
• پیشاندانی کاتپێو لەو گروپانەدا کە دۆخی خاو کارا کراوە.
• ناردنی جۆرەکانی میدیای ڕێگەپێدراو لەو چاتانەدا کە پەیامناردن ڕێگەپێدراو نییە.
• ژمێرەری پەیامی نەخوێندراو لە تابی چاتەکاندا.
• ڕێکخستنەکانی نهێنیپارێزیی وێنەی پڕۆفایلی گشتی، بایۆ و زیادکردن بۆ کەناڵەکان/گرووپەکان.
• چاکسازی ئاگادارکەرەوەکان.
• دامەزراندنی و بەڕێوەبردنی دەستەئیمۆجییە تایبەتمەندەکان.
• پانێڵی هەڵبژاردنی کاردانەوەی پەیامە تەواو شاشەکان.

دایبەزێنە لە گووگڵ پلەی، یان لە کەناڵی فەرمی @tgx_log.

#ئەندرۆید #تەلەگرام_ئیکس #نوێکاری
تەلەگرام ئێکس لەناو ئەپگالەری

ئێستا تەلەگرام ئێکس لە ئەپستۆری هواویش بەردەستە. بەرلەمە ئەم ڕاژەخوازە (کلایەنت) لە ئەپگالەری زیاد کرابوو، بەڵام تەنها لەم دواییانەدا پشتگیری بۆ خزمەتگوزارییەکانی هواوی وەرگرت، کە ڕێگەت پێ دەدات بەبێ خزمەتگوزاری مۆبایلی گووگڵ، ئاگادارکەرەوە لەسەر ئامێرەکان بەکار بهێنیت.

دەتوانن لێرەوە ئەپەکە لە ئەپگالەرییەوە دابەزێنن.

#تەلەگرام_ئێکس #ئەندرۆید
پشتگیریکردنی خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانینی تەلەگرام ئێکس

ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس دەتوانێت خشتەکان لە وتارەکاندا پیشان بدات. پێشتر نەتدەتوانی تروکەڕوانین (Instant view) لە ڕاژەخوازەکەدا (کلایەنتەکەدا) بکەیتەوە ئەگەر وتارێک خشتەی تێدابێت.

تروکەڕوانین ڕێگەت پێدەدات وتارەکان لەناو تەلەگرام ببینیت بەبێ ئەوەی بچیتەناو ماڵپەڕەکە.

#تەلەگرام_ئێکس #ئەندرۆید
پشتگیریکردن لە پێبەخشین لە تەلەگرام ئێکس

ئێستا ئەپی تەلەگرام ئێکس پەیامەکانی سەبارەت بە دەستپێکردنی بەخشینی تەلەگرام پریمیوم پیشان دەدات.

پەیامی پێبەخشین بەرواری ڕاگەیاندنی براوەکان و ئەو کەناڵانەی کە پێویستە بەشداری ببیت و ژمارەی پێبەخشینەکان پیشان دەدات.

داگرتنی دوگمەی "زیاتر بزانە" زانیاری ورد لەبارەی پێبەخشین ئاشکرا دەکات.

#تەلەگرام_ئێکس #ئەندرۆید
تەلەگرام ئێکسی ئەندرۆید نوێکرایەوە بۆ بێتا وەشانی 0.26.4.1685

چی نوێیە:
• پیشاندانی کوۆتەکان لە پەیامەکاندا بەشەکی بەدی هاتووە.
• زیادکرانی پیشاندانی کاتپێو لەو چاتانەدا کە دۆخی خاو کارا کراوە.
• زیادکرانی پۆلێنبەندی نوێ لە ڕێکخستنەکانی مۆڵەتەکانی گروپدا.
• توانای سڕینەوەی هەژمارێک لە ئەپەکەدا بەبێ چوونەناو ماڵپەڕ.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ خزمەتگوزاری مۆبایلی هواوی بۆ ئەوەی ئاگادارکەرەوەکان لەسەر ئامێرەکانی هواوی بەبێ خزمەتگوزاری گووگڵ کاربکەن.
• چاکسازیی دۆخی پاشبنەما بۆ ئامێرەکانی ئەندرۆید 14.
• زیادکرانی پیشاندانی پەیامی خزمەتگوزاری سەبارەت بە دەستپێکی پێبەخشین.
• زیادکردنی پشتگیری خشتە لە تایبەتمەندیی تروکەڕوانین (ئینگلیزی: Instant Views).
• زیادکرانی پشتگیری بۆ گۆڕینی بۆ گروپی پەخش.
• زیادکرانی تێبینینامەی ئامراز لەکاتی کرتەکردن لەسەر مۆڵەتە قفڵکراوەکان لە ڕێکخستنەکانی گروپدا.
• زیادکرانی ڕێکخستنەکانی مۆڵەت بۆ کۆڕەکان.
• زیادکران و باشترکرانی ناسینەوەی هاوشێوەساز.
• زیادکرانی پشتگیری بۆ پرۆفایلە بزێوەکان لە سەرپەڕەی (هێدەر) چاتدا.
• چاکسازیی ئاگادارکەرەوەکان بۆ ئەندرۆید ئۆتۆ.

چاککردنەوەکان:
• چاککران و چارەسەرکردنی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی تۆمارکردنی پەیامی ڤیدیۆیی بە بزێوی ناکاراکراو.
• چارەسەرکرانی داڕمانی ئەپەکە لەکاتی کۆتایی هاتنی پەیوەندی.
• چارەسەرکرانی تێبینینامەی ئامرازکانی کلیپبۆرد کە بەباشی لەسەر ئامێرەکانی MIUIی ئەندرۆید 13 کارناکات.
• چارەسەرکرانی گرفتی دەرکەوتنی ئیمۆجی و ستیکەری دووبارەبووەوە لە ئەنجامی گەڕانەکاندا بە پشتبەستن بە پێشنیارەکان.
• چاککرانی پیشاندانی هەندێک ئیمۆجی ناوەکی لە دۆخی بینینی بەس ئیمۆجیدا.
• چارسەرکرانی گرفتی لابردنی پرۆفایل لەچاو بەکارهێنەرانی بەربەستکراو دوای لادانیان لە بەربەستکراوی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە.
• چاککرانی پیشاندانی شاشەی پشتڕاستکردنەوە کاتێک پشتڕاستکردنەوەی دوو قۆناغی چالاک کراوە.
• چاککرانی سەرپەڕەی بەجێماوە لەکاتی پێشبینینی یەکەم هەژمار.
• چاککرانی قفڵی ئاراستەگرتن لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی کامێرا لە ئەپەکەدا.
• چاککرانی گرفتی مامەڵەکردن لەگەڵ کرداری نووشتانەوە لەسەر ئامێرە نووشتاوەکان.

دوای خۆتۆمارکردن لە بەرنامەی تاقیکاری، وەشانی بێتا لە کەناڵی فەرمیی @tgx_log یان لە گووگڵ پلەی دابەزێنە.

#ئەندرۆید #تەلەگرام_ئێکس #نوێکاری
گرفتەکانی دابەزاندنی میدیا لە DC2

بەکارهێنەرانمان ڕاپۆرت دەکەن کە DC2 لە ئێستادا تووشی گرفت بووە کە پەیوەندی بە دابەزاندنی میدیاوە هەیە، بەوهۆیەوە گرفتەکانی سەر ڕاژەکارەوە خێرایی دابەزاندن بە شێوەیەکی بەرچاو نزم بوویەوە.

نوێکراوەتەوە لە 03/23/2024 09:54 UTC
لە ٢٣ی ئاداردا DC2 بە باشی کاردەکات.

#پەککەوتن
دادگای باڵای ئیسپانیا بڕیاری بەربەستکردنی مەسنجەری تەلەگرامی وەک ڕێکارێکی پێشگیرانە دەرکرد

ئەم بڕیارە دوای سکاڵای چەند ڕێکخراوێکی میدیایی هات لەسەر پلاتفۆرمەکە کە ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت ناوەڕۆکەکانی ئەوان باربکەن.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز بڕیاری قەدەغەکردنی کاتی دەرکرد، دوای ئەوەی چوار گروپی میدیایی سەرەکی وڵاتەکە - میدیاسێت، ئەی3میدیا، مۆڤیستار و ئێگێدا - گلەیی ئەوەیان کرد کە ئەپەکە بەبێ ڕەچاوکردنی مافی لەبەرگرتنەوە ڕێگە بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی بەرهەمهێنراوی ئەوان دەدات.

لە ڕۆژی دووشەممەوە دەستڕاگەیشتن بە پلاتفۆرمەکە - کە چوارەم زۆر بەکارهێنراوترین خزمەتگوزاریی پەیامکردنە لە وڵاتەکەدا - ڕادەگیرێت، هەڵبەت لە هەندێک لە دابینکەرانی مۆبایل هەر لە شەممەوە ڕاگیراوە.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی
دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی هەڵپەسارد

ئەمڕۆ دادگای باڵای ئیسپانیا فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرامی لەو وڵاتەدا هەڵپەسارد، بۆ ئەوەش چاوەڕێی ڕاپۆرتی پۆلیس دەکات سەبارەت بە کاریگەرییەکانی ئەم قەدەغەکردنە کاتییە لەسەر بەکارهێنەران.

دادوەر سانتیاگۆ پێدراز پۆلیسی نیشتمانی ڕاسپارد کە ڕاپۆرتێک لەسەر "تایبەتمەندییەکانی تەلەگرام و هەروەها کاریگەرییەکانی ڕاگرتنی کاتی لەسەر بەکارهێنەران ئامادە بکەن".

وەک بیرخستنەوەیەک، فەرمانی بەربەستکردنی تەلەگرام لە ئیسپانیا لە ڕۆژی هەینی ٢٢ی ئادار دەرچوو.

#قەدەغە #ئیسپانیا #دادگایی
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
دەلاقەی پێشەکیی تایبەتمەند

نوێکاریی داهاتووی تەلەگرام بۆ سێتی تایبەتمەندییەکانی بزنسی بریتی دەبێت لە توانای تایبەتمەندکردنی پێشەکییەکان.

بەپێی ڤیدیۆیەکی تیمی مەسنجەرەکە، هەژمارە بزنسییەکان دەتوانن ئێدتی ڕواڵەتی ڕوونمای پەیامی سڵاوکردن بکەن کە لە چاتەپەڕەیەکی بەتاڵدا لەگەڵ بەکارهێنەری بەرامبەر پیشان دەدرێت. لە ئێستادا، بەشێوەی بنەڕەتی، لەم پەڕەیە پرۆمپتێک پیشان دەدرێت بۆ ڕەوانەکردنی ستیکەری سڵاوکردن بۆ بەکارهێنەری بەرامبەرت.

#بزنس
ساختە: "ڕیکلامە تەلەگرامییەکان گالەری جوڵەی دەوری (کارۆسێل) وەردەگرن"

هەندێک لە کەناڵەکان دەنگۆ بڵاودەکەنەوە بە بانگەشەی ئەوەیکە تەلەگرام خەریکی ئامادەکارییە بۆ پێناساندنی داڕشتەیەکی نوێی ڕیکلام لەناو ئەم مەسنجەردا. بەتایبەت، باس لە جوڵەی دەوریی کارلێککەرانەی وێنە، ڕیکلامی نێوان پۆست، و ڕادەی زیاتری کارەکتەری پۆست دەکرێت لەگەڵ کۆمەڵێک زیادەمەنی تر.

بۆ ژێدەر و سەرچاوەی ئەم بانگەشانە، کەناڵەکان ئاماژە دەکەن بە ستۆرییەکی تەلەگرامی لەلایەن بەڕێوەبەری فرۆشتن لە پێگەی Magneto.pro و هەروەها دەزگایەکی ڕیکلام کە تایبەتمەندە لە ڕیکلامە تەلەگرامییەکان.

کاتێک کە سەرنووسەرانی تەلەگرام ئینفۆ پرسیاریان لەسەر کرد، سەرچاوەیەکی نزیک لە تەلەگرام ڕژد بوو کە ئەم بانگەشانە درۆ و بێبنەمان، بەو پێیەی کە مەسنجەرکە لە ئێستادا کار لەسەر پیادەسازیی ئەم چەشنە فەنکشنە ناکات

لەم دواییانەدا تەلەگرام تازەکردنەوەیەکی گەورەی بۆ سەکۆی ڕیکلامکردن دەستەبەر کرد کە ڕێگە بە ڕیکلامکەران دەدات لەڕێی دراوی کریپتۆی TON ەوە بتوانن لە وەڵاتگەلێکی زیاترەوە ڕاژەی ڕیکلامی تەلەگرام بکڕن و ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە سەکۆی ڕیکلامکردن لە پەرەسەندنێکی چالاکدایە - واتە کۆمپانیاکە لەسەر ڕێچکەی خۆقازانجدارکردن بەردەوامە لە گەڕان بەدوای ڕێگەی نوێی پارەسازی.


#لەبارەی_ڕیکلامکردن
تەلەگرامی سەر ئەندرۆید و ئایۆئێس نوێکرانەوە بۆ وەشانی 10.11

لە یەکەم نوێکاریی مانگی نیساندا، تەلەگرام تایبەتمەندیگەلێکی نوێی وەرگرت کە ڕێگە بە هەموو بەکارهێنەران دەدات بە ئاسانی و خێرا بە کەڵکوەرگرتن لە ئێدتۆری ناوخۆییی تۆکمە، ستیکەری خۆیان یاخود تەنانەت یەکسەر چەپکە ستیکەری خۆیان دروست بکەن

• تابی "پرۆفایلی من": لە بەشی نوێدا کە لەناو پێڕستی هەمبەرگەرییەوە هەڵکەوتووە، بەکارهێنەران دەتوانن پرۆفایلی هەژماری خۆیان ببینن وەک ئەوەی کەسانی دیکە لە تەلەگرام دەیبینن، ستۆری نوێ بڵاوبکەنەوە یان ستۆرییەکی کۆن هەڵبواسن و زۆر شتی تر.

• ئێدتۆری ناوخۆیی ستیکەری: ئێستا هەموو بەکارهێنەران دەتوانن بە بەکارهێنانی ئێدتۆری ناوخۆیی، ستیکەر دروست بکەن. بە گوێرەی ناوەڕۆکی ستیکەرەکە، تەلەگرام بە شێوەیەکی خۆکارا گونجاوترین ئیمۆجی پێشنیار دەکات کە هاوتایە لەگەڵ ستیکەری مەبەست.

• ئێدتۆری چەپکە ستیکەر: ئێستا دەتوانرێت دەستکاری چەپکە ستیکەرەکانی خۆت بکەیت ڕاستەوخۆ لەسەر پانێڵی ستیکەرەکە - بۆ نموونە گۆڕینی ناویان یان گۆڕینی ڕێزبەندیی و چینشتی ستیکەرەکانی ناو پاکەتەکە. دەتوانرێت ئەمە بە بەکارهێنانی دوگمەی "دەستکاریکردن" کە لە تەنیشت ناوی چەپکە ستیکەری مەبەستەوەیە ئەنجام بدرێت.

• کەناڵە پێشنیارکراوەکان: تابێک بەناوی "کەناڵەکان" لە میانەی شاشەی گەڕانی گشتگیردا دەرکەوتووە. ئەو کەناڵانە پیشان دەدات کە بەکارهێنەر بەم دواییە تێیاندا ئەندام بووە ، جگە لە کەناڵە گشتییە پێشنیارکراوەکان. پێدەچێت میکانیکی بنەڕەتی ئەم تایبەتمەندییە پشت بە بنچینەی دانستە و تایبەتمەندیی "کەناڵە هاوشێوەکان" ببەستێت، کە لەسەر بنەمای ئەندامبوونی بەکارهێنەرێکی دیاریکراو بنیات نراوە.

تایبەتمەندییە نوێیەکانی تر بریتین لە: توانای هەڵواسین تا ٣ پۆست لە پرۆفایلدا، پێشبینینی بەستەری چەپکە ستیکەر، ئەوپەڕی ڕادەی کاردانەوە لە کەناڵێکدا، ڕێکخستنی ئاگادارکەرەوە بۆ کاردانەوەکان، و توانایی بەکارهێنەرانی پریمیوم بۆ چالاککردنی ڕێکلامەکان بۆ پیشاندانیان لە کەناڵەکان.

ئەندرۆید: گووگڵ پلەی، ماڵپەڕی فەرمی، کەناڵی پشتڕاستکراوە
ئایۆئێس: ئەپ ستۆر

#نوێکاری #ئەندرۆید #ئایۆئێس
گۆڕانکاری لە زاراوەی پارەسازی

مەرجەکانی سەکۆی هاوبەشکردنی داهاتی ڕێکلامەکان سەبارەت بە ڕاکێشانی پارە نوێکرایەوە ئێستا خاوەن کەناڵەکان پێویستە لە کاتی خۆیدا پارەی بەدەست هێنراویان لە هەژمارەکانیان ڕابکێشن. هەر گوژمەیەکی کەڵەکەبوو کە لە هەژمارەکانی سەکۆکەدا مابێتەوە دەتوانرێت بە ئارەزووی تەلەگرام هەڵبوەشێنرێتەوە. هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە سەبارەت بە چێوەی کات کە بەپێی ئەوە دەبێ تۆکن ڕابکێشرێت.

#لەبارەی_ڕیکلامکردن
هەڤپەیڤینی تەکەر کارلسۆن لەگەڵ پاڤێل دورۆڤ

کەناڵی تەلەگرامیی تازە دروستکراوی تەکەر کارلسۆن بڕگەیەک لە هەڤپەیڤینی خۆی لەگەڵ پاڤێل دورۆڤ بڵاوکردەوە.

وەشانی تەواوی هەڤپەیڤینەکە لە کەناڵی یوتیوبی تەکەر کارلسۆن بەردەستە.
تەلەگرام دیسکتۆپ نوێکرایەوە بۆ وەشانی 4.16.8

چی نوێیە:
•  پیادەکردنەوەی پشتڕاستکردنەوەی کراوەبوونی پەڕگە
• چاککرانی پەخشی هەندێک پەڕگە ڤیدیۆیی و دەنگییەکانی ناو-بەرنامە.
• چاککرانی پەککەوتنەکانی سەر لینوکس لەکاتی کردنەوە چاتەکان بە پاشبنەمای تایبەتمەند.
• چاککرانی پەککەوتنەکان لەکاتی دەرچوون پاش بەکارهێنانی پەیامی بەرنامەداڕێژراو.
• چاککرانی هەندێک باگ.

دابەزاندن: لە ماڵپەڕی فەرمی، گیتهەب.

#نوێکاری #دیسکتۆپ
تەلەگرام لە ئەپ ستۆری چین لابرا

بەگوێرەی زانیارییەکانی بلومبێرگ، لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی وەڵاتەکە، ئەپ ستۆر تەلەگرامی لە سەکۆی خۆی لە چین لابردووە. جگە لەوە ترێدز و وەتسئەپ و سیگناڵیش لابراون.

پێشتر دەسەڵاتدارانی چین داوایان لە گەشەپێدەران دەکرد خۆیان تۆمار بکەن بۆ ئەوەی بەرنامەکانیان لە بازاڕی ناوخۆدا بمێننەوە.

#چین
ـ NFTـی ستیکەر و ئیمۆجی

پاڤێل دۆرڤ لە میانەی دیداری TOKEN2049 لە گوتارەکەیدا ڕایگەیاند، بەکارهێنەران لە داهاتوودا دەتوانن ستیکەر و ئیمۆجییەکانی تەلەگرام وەک NFT بەکار بهێنن و ئاڵوگۆڕی پێبکەن.

٩٥٪ی داهاتەکەی بۆ دروستکەران و ٥٪ەکەی تری نرخی فرۆش بۆ کۆمیسیۆن دەبێ.

شێوازی بەرهەمهێنانی NFTی ستیکەر و ئیمۆجی لە ئێستادا نەزانراوە.

#TON #ستیکەر
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خاڵە گرنگەکانی دیکە لە گوتارەکەی پاڤێل دورۆڤ

• ئێستا نووسەران و ناوەڕۆکدانەران دەرفەتیان هەیە بە دراوی کریپتۆی TON بایی ڕێکلامە کڕدراوەکانی کەناڵەکانیان پاداشت بکێشنەوە (بەو مەرجەی هەندێک پێوەر دەستەبەر بووبێت). لەوانەیە لە داهاتوودا پارەسازی بۆ گرووپەکانیش بخرێتە واری پێناساندنەوە.

• لە نوێکارییەکانی پێشەڕوودا، تەلەگرام پێناساندنی توانای کڕینی کاڵای دیجیتاڵی دەکات لەناو سەکۆکە.

• لە داهاتوودا ئامرازێک بۆ دروستکردنی بۆت بەبێ نووسینی کۆد پێناسە دەکرێت.

• لە چەند هەفتەدا، تەلەگرام بۆ دروستکەرانی ناوەڕۆک چەشنە تایبەتمەندییەک پیادە دەکات کە بریتییە لە ناردنی تێبینی لەناو چێوەی دراوی کریپتۆی TON.

• تێتێر بە فەرمی تێهەڵکێشی بلۆکچەینی TON کراوە، و یەکەم 10 ملیۆن USDT لەئێستاوە دەرچوێنراوە. ئێستا دەتوانرێت دەستمزدی ترانساکشن ڕاستەوخۆ بە USDT بدرێت.

• دامەزراوەی TON یازدە ملیۆن تۆنکۆین وەک پاداشت بەسەر بەکارهێنەرانی USDT لەسەر TON دابەش دەکات.

#TON
تەلەگرام ئامادەکاری دەکات بۆ کردنەوەی فرۆشگایەک بۆ بۆت و مینی ئەپەکان

بە پێی دواهەمین گەڵاڵەکانی پاڤێل دۆرڤ، ئەو پلاتفۆرمە بۆ پەرەپێدان و گەشەپێدەرانی بۆت و مینی ئەپەکان سازدەکرێ.

بە گوتەی دۆرڤ، سیستەمی پارەدانی “Stars” کە لەم دواییانەدا ناسێندراوە، نە تەنیا هەر بۆ گەشەپێدەران سودی هەیە بەڵکو هاوڕێکە بە یاساکانی ئەپڵ و گووگڵیشەوە. بۆیە تەلەگرام بەنیازە لە بەشی تایبەتی ئەپەکاندا پێشنیاری ئەو بۆت و مینی ئەپانە بکات کە سیستەمی پارەدانی Star وەرئەگرن.

وەک نموونەیەک لەم جۆرە پێشنیارانە، دامەزرێنەری کۆمپانیای تەلەگرام ئاماژەی بە بەشی «ژیری دەستکرد» لە فرۆشگای مینی ئەپەکانی داهاتوودا کرد. ئەم بەشە دەتوانرێت بۆ نوێنەرانی بیزنس کە بۆت بەکار دێنن بۆ بەڕێوبەری بەرپەرچدانەواکانی کڕیار، هەروەها ئەو بۆتانەی یارمەتی بەکارهێنەرانی دەستکاریکەری فەرمی لەزگە (ستیکەر) دەدەن بدیترێ.

#بۆتەکان #stars